هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل لە “قێبرێس” بۆ خۆ ئامادە کردن بەدژی حیزبوڵای لوبنان و سپای تێرۆرسیتی پاسداران مانۆڕێکی گەورەی سەربازییان بەڕیوە برد.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، لە کۆتاییەکانی حەوتووی “مانگی شەڕ” لە ئیسرائیل سەدان نیزامییکاری پەڕەشووتڤان(چەترباز)ـی ئیسرائیل چوونەتە قێبرێس بۆ ئەوەی بەشداری لە مانۆڕێکی هاوبەش بە ناوی “ئەوپەڕی ئاسۆ” بکەن و لەو مانۆڕەدا راهێنان دەکەن و خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان و ڕێژیمی ئێران ئامادە دەکەن، بە تایەبەت بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی تاران.
ئەو مانۆڕە بەشێکە لە ڕاهێنانی گەورەی “دەرگاکانی شەڕ” کە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران راهێنانیان پێدەکرێ.
ئەو ڕاهێنانە بۆ شوێنە جۆراوجۆرەکانی وەکوو رێگا پێچوپەناکان، ناوشار، گوند و شاخەکان ئەنجام دەدرێن کە بە گەورەترین ڕاهینانی ئیسرائیل ناو دەبردرێ.