ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی دەڵێ: ئێران ١٨ هێندەی ڕێگەپێدراو لە ڕێککەوتنی بەرجام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆگا کردووە.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، تاران بە پێشێلکاریی لە ڕێککەوتنی ناوکیی تۆمەتبار دەکا و ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوکیی ئێران، تا ئێستا هیچ جۆرە پێشکەوتنێکمان نەبووە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری بەرپرسی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە ڕێژیمی ئێران ١٨ هێندەی ڕێگەپێدراو لە ڕێککەوتنی بەرجام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆگا کردووە، نووسی: سەرەڕای ئەو هەموو گوشارانەی کە بۆ چارەسەر کردنی کێشە