خوێندکارێکی خەڵکی بۆکان خەڵاتی نۆبێلی ئێرانی بەدەستهێنا.
“پەریسا موجاوێر” خوێندکاری دوکتورای ئەندازیاریی میکانیکی زانکۆی ورمێ، خەڵاتی زانستیی “ئەلبۆرز”ی بەدەستهێنا کە خەڵاتی زانستیی ئەلبۆرز بە خەڵاتی نۆبێلی ئێران ناسراوە.
بردنەوەی خەڵاتی ئەکادیمی دامەزراوەی نیشتمانی بژاردەکانی ئێران لە ساڵی ۱۳۹۸، سوود وەرگرتن لە خەڵاتی زانستیی خوێندکارانی بەتوانای ئێرانیی دامەزراوەی نیشتمانیی بژاردە لە ساڵی ١٣٩٩، و هەروەها بڵاوکردنەوەی دەیان وتاری(ئای.ئێس.ئای) و زانستیی-توێژینەوەیی بەشێکە لە پاشخانی زانستیی و توێژینەوەیی خاتوو “پەریسا مۆجاوێر” .