وێنە و بەنێری عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئاخوندی لە شاری تاران ئاگری تێبەردرا.
شەوی ڕابردوو رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی،خەڵکی شاری تاران جیا لە خۆپیشاندان و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم ئاگریان لە وێنە هەڵواسراوەکانی رێبەرانی کۆماری ئیسلامی بەردا و دروشمەکانیشیان زیاتر دژی بنەماکانی ڕێژیم و ڕێبەرانی ئەو ڕێژیمە بە تایبەت خامنەیی بوو.
شایانی باسە کە سووتاندنی وێنە و پەیکەر و هێماکانی ڕێژیم لەو ساڵانەدا، شێوازێکی نوێی بەربەرەکانێی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئێستادا خامنەیی بە هۆکاری هەموو نەهامەتییەکانی سەر خۆیان دەزانن وهێڵە سوورەکانی ڕێژیمیان وەکوو ویلایەتی فەقێ، خومەینی و خامنەیی کردۆتە ئامانج.