خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران دژ بە ڕێژیمی ئێران زیاتر پەرە دەستێنێ و چەند شارێکی دیکەی گرتەوە.
شەوی ڕابردوو، ٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، خۆپیشاندانەکانی ئابادان بەردەوام بوو و هێزەکانی رێژیم بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی لاستیکی هێرشیان کردە سەر خەڵک و هەوڵی سەرکوتی خەڵکیان دا، کە بە بەرگریی خەڵک، هێزەکانی رێژیم پاشەکەشەیان کرد.
هەروەها خەڵکی شارەکانی “تاران،نازی ئاباد” “بوشێهر” “سمنان” “شادگان” “ئیزە” “مەسجد سلێمان” بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی ئابادان و دژی ڕێژیم، ڕژانە سەر شەقام.
کارەساتی ڕووخانی باڵەخانەی مێترۆپۆل تا ئێستا دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە و بەرپرسانی ڕێژیم بە جێگای هاوکاریی خەڵک،هەوڵی سەرکوت و سانسووری ئەم رووداوە خوێناویە دەدەن.