ئەنجومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین بۆ پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی نۆژیندا سەرەتا و بە بەردەنگ گرتنی نەتەوەی بیرمەند و خۆڕاگری کورد باسێکی کورت لەسەر بنەمای پەروەردە و تایبەتمەندییەکانی و هەروەها پێوەندییان لە گەڵ کۆمەڵگە و دەسەڵاتدا دەکا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاگەیەندراوەدا ڕەخنەیەکی زانستیانە لە شێوازی پەروەردە و خەسارەکانی لە دەوڵەتە تۆتالێرەکان لە ئێراندا بە گشتی و لە سەر کوردستان بە تایبەتی دەگرێ و باس لە جووڵانەوەی مامۆستایان و وشیاریی ئەم توێژە زانستییە لە کوردستاندا دەکا کە فۆرمی پێشووی پێی پەسەند ناکرێ و بەرەنگاری دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا ئەنجومەنی نۆژین سەرەڕای ڕەخنەکاریی ڕادیکاڵی سیستمی پەروەردە و بارهێنان و بەرزنرخاندنی تێکۆشانی مامۆستایانی وشیار و بەزاڵەهاتوو، خوازیاری ئازادکردنی مامۆستایانی بەندکراوە و پشتیوانیی خۆی بۆ داواکارییە نەتەوەیی، پەروەردەیی و سێنفییەکانیان دەردەبڕێت و ڕایدەگەیێنێت کە پشتیوانیکردن لە مامۆستایان ئەرکی توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگایە و وڵامدانەوەی داواکارییەکانیان و ئازادکردنی مامۆستایانی بەندکراو ئەرکی دەسەڵاتە