وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودی، لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لە بارەی بەرنامەی ناوکیی و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکە وتووێژیان کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا لە بارەی بابەتگەلی جۆراوجۆر وەکوو بەرنامەی ناوکیی ڕێژیم و ساسەتەکانی تاران لە ناوچەکە و کردەوە تێکدەرانەکانی وتووێژیان کرد و جەختیان لەسەرە ئەوە کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێ تاران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا و هەروەها پێویستە کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە بێنێ، باسیان لەوەش کرد کە دەبێ ڕیاز و واشینگتۆن، هاوکارییەکانیان چڕتر بکەنەوە.