کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار دەبێ.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردان ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد زەڕفام ” خەڵکی سەردەشت لەکاتی چوون بۆ کۆڵبەری، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دەدرێتە بەر دەسڕێژی گوللـە و بریندار دەبێت .
ئەم کۆڵبەرە کە دوو فیشەکی بەر دەکەوێ بۆ چارەسەری پزشکیی دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی شاری بانە و هێشتا لە ژێر چاوەدێری پزشکدایە .
شایانی باسە کە هەمان ڕۆژ هێزە چەکدارە مرۆڤ کۆژەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری هەنگەژاڵ کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی ئاکۆ رەسووڵی دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللـە و دەیکوژن و کۆڵبەرێکی دیکەش بە ناوی ئارام محەممەدی بریندار دەکەن.