١٢٩ بینای کۆن لە تاران مەترسیی ڕووخانیان لەسەرە کە ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران پێشتر ڕێگەیان نەداوە کە لیستی ئەو بینا کۆنانە بڵاو بکرێنەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆرەدانی ١٤٠١ی هەتاوی، ماڵپەڕی “ئینساف نیوز” لیستی ١٢٩ بینای کۆنی لە تاران بڵاو کردۆتەوە کە مەترسیی جیدییان لەسەرە کە بڕووخێن، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگری لەوە دەکەن کە لیستێکی لەو شێوەیە بڵاو بکرێتەوە و لە ماوەی ساڵانی ڕابردووشدا پیش ڕووخانی بینای “پلاسکۆ” بە هەمان شێوە ڕێگرییان لە بڵاوکردنەوەی لیستی ئەو بیانایانە کرد کە مەترسی جیددیی ڕووخانیان لەسەرە و لە ئیستاشدا ڕێگە نادەن لیستی بینا کۆن و خراپەکان بڵاو بکرێنەوە کە بوونەتە هەڕەشەی مەترسیدار بۆسەر ژیانی خەڵکی ئێران و هەمووی ئەو بیانایانەی کە مەترسییان لەسەرە شوێنی نیشتەجێ بوون و کاروباری ڕۆژانەی خەڵکە.
نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، ڕێکخراوی “ئاگرکوژێنەوە”ـی تاران لیستێکی لە ١٢٩بینای کۆن و مەترسیداری لە شاری تاران پێتەختی ئێران ئاراستەی دەورەی پێنجەمی شۆرای شار کرد، بەڵام “پیروز حەناچی، بەرپرسی شارەوانی ئەوکات لەسەر داواکاریی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم ڕێگەی نەدا کە ئەو لیستە بڵاو بکرێتەوە و خەڵک لێی ئاگادار بن و مۆحسین هاشمی، ڕەئیسی شۆرای ئەو کاتی تارانیش ڕێگریی بڵاو نەکردنەوەی ئەو لیستەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە پشتڕاست کردەوە.