هۆزە عەرەبەکانی خووزستان لە دژکردەوە بە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەرانی ناڕازی، هۆشداریی توندیان داو و داوایان کرد کە هێزەکانی ڕێژیم واز لە سەرکوتکردنی خەڵک بهێنن.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، هۆزەکانی عەرەبی خووزستان، لە درێژەی خۆپێشاندانەکان بە دژی حکوومەت لە “ئابادان” بە هەڵکردنی لۆگۆی تایبەتی عەشیرەتی خۆیان ڕژانە سەر شەقامەکانی ئەو شارە و بە دژکردەوەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووبە خەڵکی خووزستان هۆشداری توندیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەگەر هێزەکانی ڕێژیم درێژە بە تەقەکردن بدەن ئەوانیش وەکوو هۆزەکانی عەرەبی خووزستان هەڵوێستی توندیان دەبێ.
پێویستە بگوترێ کە ژمارەی قوربانیانی “مێترۆپۆل” کە تا ئێستا دەرهێنراون گەیشتووەتە ٣١کەس و خۆپێشاندانەکانیش بەردەوامن.