كەسێك لە كاتی كۆكردنەوەی گژو گیای بەهاری لە شاری شنۆ كەوتەسەر مین و لاقێكی پەڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە نێوخۆییەكان كەسێكی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی مەحموود سۆفی مەحموودی، کە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەڕ لە كاتی كۆكردنەوەی گیای بەهاری ڕووی لە چیاكانی ناوچەی شنۆ كردبوو، بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێكی پەڕی.
برینداربوونی مەحمود سۆفی مەحمودی لە حاڵێك دایە كە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بانەمەیش لە چیای پیرومەڕانی شاری بانە كچێك بە ناوی هاجەر تەمەن ٢٥ ساڵ لە كاتی كۆكردنەوەی گوڵ و گیای بەهاری وەسەر مین كەوت‌و لاقێكی پەڕی.
شایانی باسە كە لە قەسری شیرینینیش بە هۆی دەنگی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی نێوان ئێران و عێراق دوو كەس مەوجی بوون.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دوای ٢٧ ساڵ له کۆتایی شه‌ری ئێران‌و عێڕاق ئێستاش به میلیۆن مینی هه‌ڵنه‌گیراوه له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له ژێر پێی خه‌ڵکدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت‌و حکومه‌ت تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌وڵێکی ئه‌وتۆی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌و له‌کارخستنیانی نه‌داوه، ئه‌ویش له حاڵێک‌دا که تا ئێستا به ده‌یان که‌س له کوردستان به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست داوه‌و به سه‌دان که‌سیش بریندار یان نقوستان بوون.