١٠٠ ئەکتەری سینەمای ئێران لە بەیاننامەیکەدا سەبارەت بەسەرکوتی خەڵکی ناڕازیی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە داوایان لە هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم کردووە کە چەکەکانیان دابنێن و بگەڕێنەوە باوەشی خەڵک.
ئەکتەرانی سینەمای ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک، کارەساتی مێترۆپۆل و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکیان بە تووڕەیی گشتیی خەڵک لە گەندەڵی، دزی، ناکارامەیی و سەرکوت لەلایەن دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم ناوبرد و داوایان لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کردووە کە چەکەکانیان دابنێن و پەیوەست ببن بە خەڵکەوە و چی دیکە خەڵکی ناڕازیی لە ددەسەڵاتی گەندەڵی ڕێژیم نەدەنە بەر گولـلە وسەرکوتیان نەکەن.
جێگەی ئاماژەیە کە بەهۆی گەندەڵی و دزیی بەرپرسانی ڕێژیمەوە و بەکارهێنانی کەرەستەی خراپ لە دروستکردنی مێترۆپۆلی ئابادان، ئەو بینایە ڕووخا و تا ئیستا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی خودی ڕێژیم ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەدەیان کەسیش بریندار بوون و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە جێگەی ئەوەیکە فریای خەڵک بکەون وخەڵک ڕزگار بکەن بە بڕیاری بەرپرسانی ڕێژیم هێرش دەکەنە سەریان وسەرکوتیان دەکەن.