وێنە و بەنێری عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئاخوندی و قاسم سلێمانی، گەورە تێرۆریستی کوژراوی رێژیمی ئێران لە شاری تاران ئاگری تێبەردرا.
شەوی ڕابردوو رێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ،لاوەکانی شاری تاران جیا لە خۆپیشاندان و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم دەستیاندایە ئاگر تێبەردانی وێنە هەڵواسراوەکانی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی و دروشمەکانیشیان زیاتر دژی بنەماکانی ڕێژیم و ڕێبەرانی ئەو ڕێژیمە و بە تایبەت خامنەیی بوو.
شایانی باسە کە سووتاندنی وێنە و پەیکەر و هێماکانی ڕێژیم لەو ساڵانەی دواییدا، شێوازێکی نوێی بەربەرەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئێستادا خامنەیی و سپای پاسداران بە هۆکاری هەموو نەهامەتییەکانی سەر خۆیان دەزانن وهێڵە سوورەکانی ڕێژیمیان وەکوو ویلایەتی فەقێ، خومەینی و خامنەیی و سپای پاسداران، کردۆتە ئامانج.