درێژەی ڕاپەڕینی خەڵک دژ بە دەسەڵات لە چەندین پارێزگای ئێران دەیان برینداری لێکەوتەوە و سەرەڕای هەوڵی چڕی سەرکوت لە لایەن ڕێژیمەوە، خۆپێشاندانەکانیش بەربڵاوتر بووەتەوە.
دوای ڕووخانی باڵەخانەی مێترۆپۆل لە شاری ئابادان کە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی ٢٩ کەس و زیاتر لە ٤٠ کەسیش بریندار بوونە و دەیان تەرمی دیکەش هێشتا لە ژێر باڵەخانە ڕووخاوەکە ماون ، خەڵکی ئابادان دەستیاندایە مانگرتن و خۆپیشاندان دژ بە ئەم جینایەتەی رێژیم.
هەر لەو پێوەندییەدا خەڵکی شارەکانی “تاران” “ئەندیمشک” “قوم” “ئەهواز” “بیهبەهان” “جەزیرەی مینوو” “شاری ڕەی”بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی ئابادان هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتیان دژی دەسەڵاتی گەندەڵ و مرۆڤ کۆژ دەربڕی و درووشمی دژ بە خامنەای و کاربەدەستانی ئەم رێژیمەیان سەردا.
جێ ئاماژەیە هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم هەر وەک جاران دەستیاندایە سەرکوت کردن و تەقەیان لە خەڵکی خۆپیشاندەر کرد و بوونە هۆی بریندار بوونی دەیان خۆپیشاندەر.
پێویستە بگوترێ کە رژیم لە ترسی میدیایی بوونی خۆپیشاندانەکان ئینتێرنێتی مووبایلی شارەکانی خووزستانی بە تەواوەتی داخستووە و لە شارەکانی دیکەش هێڵی ئینتێرنێتی خاو کردووە .