پارلمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد و سزای لە سێدارەدانی بۆ ئەو کەس و لایەنانەش دیاریی کرد کە لەو یاسایە لابدەن، کوردیش بە کۆی دەنگ بەشداریی پەسەند کردنی ئەو یاسایە کردووە.
ڕۆژی پێنجشەممە پەرلەمانى عێراق یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندىی لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد کە تێیدا ٨ چالاکیی بەرپرسان و هاووڵاتیانی عێراقی لەو پێوەندییەدا بە تاوان داناوە کە بریتین لە: سەردانیکردنى ئیسرائیل، پێوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پێوەندى دیپلۆماسی، سەربازى، سیاسی، ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشە بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندامەتیی دامەزراوە ئیسرائیلییەکان، هەر کارێک ئامانجی ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى و پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە قەدەغەیە.
لە یاساکەدا هاتووە کە هەر کەسێک ئەو ٨ کارەی سەرەوە ئەنجام بدا، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتاهەتاییە.
پێویستە بگوترێ کە کوردی باشووری کوردستانیش، بە هەموو لایەنەکانییەوە لە پەرلەمانی عێراق دەنگی بەو بڕیارە داوە.
شایانی باسە کە گوشارەکانی کۆماری ئیسلامیی یەکەم هۆکار بووە بۆ پەسەندکردنی بە پەلەی ئەو یاسایە.