لە سەدا ٥٥ی ئەو ژنانەی جارێک هاوسەرگیریان کردووە نایانهەوێت هاوسەرگیری بکەنەوە.
سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی بێهێشتی لە تاران دەڵێ : ١٣ میلیۆن لاوی سەڵت لە وڵاتدا هەیە و یەک لەسەر سێی ژنانی ئێرانی یان هاوسەرگیرییان نەکردووە یان منداڵیان نییە و یان تاقە منداڵێکیان هەیە.
لەو ١٣میلیۆن کەسە، نزیک بە ٥ میلیۆن کەس ژنانن و لە سەدا ٥٥ی ئەو ژنانەی جارێک هاوسەرگیریان کردووە، جارێکی تر هاوسەرگیری ناکەنەوە.
لەهەر وڵاتێک کە هیوا بە ژیان نەما و تەنگ و چەڵەمی هەژاری، بێکاری، گرانی، هەڵاوسان، نەبوونی ئازادییە تاکەکەسییەکان و چەند هۆکاری دیکە پێکەوە هاندەر دەبن کە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش بۆ تاکەکان ئەستەم بیت ، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخۆندەکاندا بەهۆی دیکتاتۆریی ، گەندەڵی و فەساد، ئاسوودەیی و هیوا بە ژیان و تەناهی بۆ تاک نەماوە ، کۆمەڵگەی ئێران تووشی دیاردەی جۆراوجۆری وەک پێک نەهێنانی ژیانی هاوبەش (سەڵتی) ، کۆچی گەنجان، خۆکوشتن، لەشفرۆشی و،،، هتد بووەتەوە.