ئانتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەلایەن چەند کەسێکەوە کرایە ئامانجی هێرشی سایبێری.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” فرانس پرێس”، ئانتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کراوە بە ئامانجی هێرشی سایبێری و ئیمەیلەکەی هەککراوە و لەلایەن ناوبراوەوە نامە نێردراوە بۆ ١٩٣کەس لە ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئەو پەیامە ساختەگەلە کە لەلایەن هەکێرەکانەوە بەناوی سکرتێری گشتییی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕۆیشتووە بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە لە رێگەی ژمارەیەکی ساختەوە کە نیشاندەدا ئەو ژمارەیە تایبەت بە وڵاتی ئەمریکایە و پێوەندیی بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نییە،
سکرتاریای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پێوەندییەدا زانیاریی تەواوی بە ئەندامانی ڕێکخراوەکە داوە و داوی لە ئەندامان کردووە کە گوێ نەدەن بەو پەیامە ساختانەی کە بەناوی ئانتۆنیۆ گوتێرێزەوە بۆیان ڕۆیشتووە.