لە درێژەی کوشتنی بەکرێگیراوانی سیای پاسداران لە سیستان و بەلووچستاندا، سەرهەنگێکی سپای ڕێژیم لە شاری دێلگان لە پارێزگای بەلووچستان بە دەسڕێژی گوللـەی چەکدارانی نەناسراو کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی هەینی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی دژبەری ڕێژیم هێرش دەکەنەسەر بەکرێگیراوێکی سپای پاسداران، بەناوی سەرهەنگ ” عەباس راەئەنجام” و دەدرێتە بەر دەسڕێژی گولـلە و دەیکوژن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاندوە کە عەباس راەئەنجام لە ماشینی تایبەتی خۆیدا لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە هێرشی دەکرێتە سەر و دەکوژرێ.
ئەو پاسدارە یەکێک لە کەسانە بووە و دەستی هەبوو لە ئازار و ئەشکەنجە و سەرکوتی خەڵکی ئەو شارە هەر بۆیە دەکەوێتە بەر رقی لاوەکانی بەلووچ و دەکوژرێ.
جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا ٣ بەکرێگیراوی ڕێژیم لە پارێزگای بەلووچستان و لە نێو شارەکانی ئەو پارێزگایەدا بە دەستی چەکدارانی نەناسراو کوژراون.