نیۆیۆرک تایمز لە زاری سێ سەرچاوەی ئێرانی و سەرچاوەیەکی ئەمریکایی ڕایگەیاند کە ڕووداوەکەی چەند ڕۆژ پێشی پارچین، لە ڕاستیدا هێرشی مووشکی تەقینەوەیی بوو بۆ سەر بینای توێژینەوەیی بەرهەمهێنانی مووشەکیی وەزارەتی بەرگریی ڕێژیم.
ڕۆژی هەینی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، نیۆیۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند کە، ڕووداوەکەی ناوچەی کارگەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕێژیم لە “پارچین”ـی شاری تاران، هێرشی مووشەکی تەقینەوەیی بوو کە بە ئەگەری زۆرەوە بە دڕۆن کە هەڵگری مادەی تەقینەوەیین هێرشیان کردووە سەر بینای توێژینەوەیی بەرهەمهێنانی مووشەکیی وەزارەتی بەرگری ڕێژیمی ئێران و تارانیش پێیوایە کە ئەو هێرشە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕووی داوە.
سەرچاوە ئێرانییەکان باسیان لەوە کردووە کە لەگەڵ ئەوەیکە دڕۆنەکان مەودای کورت دەپێکن و “پارچین”ـیش لەگەڵ سنوورەکانی ئێران مەودای زۆی هەیە، ئەو هێرشە بە ئەگەری زۆرەوە لە نێوخۆی ئێران و لە نزیکی کۆمەڵگەی پارچین کە سەربە کارگەی پیشەسازیی سەربازیی ڕێژیمی ئێرانە، ئەنجام دراوە، هەرچەند سەرەتا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەقینەوەی پارچینیان بە ڕوودای پیشەیی ناوبرد بەڵام دواتر بەپێی بەڵگەکان ئەو هێرشە شوێن پێی ئیسرائیلی پێوە دیارە و هێرشەکانی پێشووتری ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی تاران لەم هێرشەدا ڕەنگ دەداتەوە و سەرچاوەیەکی ئێرانییش باسی لەوەکرد کە ئەو هیرشە ئیسرائیل ئەنجامی داوە.