کەماڵ قوێتاسی، خەڵکی گوندی چەشمەگوڵی ناوچەی شنۆ بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کەماڵ قۆیتاسی، هاووڵاتیی خەڵکی چەشمەگوڵی ناوچەی شنۆ، لەلایەن هێزکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٥ ساڵ بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری شنۆ کراوە.
کەماڵ قوێتاسی لە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرابوو و پاشان لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و بە بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازادکرابوو.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانە بەندیخانەی شاری شنۆ کرا.