ئه‌ندامی حیزب له کۆمیته‌کانی سویس‌و ئۆتریش به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندان‌و ئاکسیۆنانه‌دا کرد که له‌و وڵاتانه به‌بۆنه‌ی یه‌کی مای، ڕۆژی جیهانیی کرێکاره‌وه وهڕێخرابوون.
له خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری زوریخدا لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی سوئیسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشێک لە ئەندامانی حیزب بەشداریی ئەم خۆپیشاندانەیان کرد‌و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان‌و ئارمی حیزبی دێموکرات‌و کۆمه‌ڵێک دروشم‌و پلاکارد ده‌نگی مافخوازی کورد‌و کرێکاری کوردیان خسته پاڵ داوای خۆپیشانده‌ران.
له‌و دروشم‌و پلاکاردانه‌دا باس له زوڵم‌و زۆرییەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە نەتەوەکانی ئێران بەتایبەتی کریکاران کرابوو، هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران بێزاریی خۆیان دژ بەو زوڵم‌و زۆرییانهی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە کرێکاران له کوردستان‌و ئێران دیکا ده‌ربڕیبوو. هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێکی کورت لەسەر بارودۆخی کرێکاری کورد‌و کۆڵبەرانی سەرسنووری کوردستان کە لە سەدان نووسخەدا چاپ کرابوون، لە نێو بەشداراندا بڵاوکرانەوە.
له وڵاتی ئوتریشیش له شاری ڤییه‌ن له‌و خۆپیشاندانه‌دا که له‌لایه‌ن حیزبە چەپو سوسیالیستەکانی ئه‌و وڵاته‌وه وهرێخرابوو، کۆمیته‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وەک نەریتی ساڵانی پێشوو به‌شدارییان له‌و خۆپیشاندانه‌دا کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی ئوتریشی حیزبی دێموکڕات له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئەندامانی حیزب بە جلوبەرگی کوردی‌و ئاڵای کوردستان و ئاڕمی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە تێکه‌ڵ به ئه‌و ڕێپێوانە بەرینە بوون‌و پشتیوانیی خۆیان له کرێکارانی کورد له ئێران ده‌ربڕی.