بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکدا زانیارییان بە ئەمریکا داوە کە، حەسەن سەیاد خودایی سەرهەنگی سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانیان لە تاران کوشتووە.
ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی، نیۆیۆرک تایمز، لە زاری بەرپرسێکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە، بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیلی بە بەرپرسانی ئەمریکاییان ڕاگەیاندووە کە، هێزەکانی ئیسرائیلی حەسەن سەیاد خودایی، فەرماندەیەکی تێرۆریستی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە ناو شاری تاراندا کوشتووە و ئامانج لە کوشتنی ئەو پاسدارە تێرۆریستە هۆشداریەک بوو بۆ ڕێژیمی ئێران کە کردەوە نهێنییەکانی گرووپی تێرۆریستی سپای قودس لە دەرەوەی ئێران ڕابگرێ.
بەرپرسانی زانیاریی و سەربازیی ئیسرائیلی وتیان: پلانی کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ڕابردوو کە لەو کاتەدا هێزەکانی ئیسرائیلی کەسێکی خەڵکی “ورمێ”ـیان بە ناوی “مەنسوور ڕەسووڵی” کە یەکێک لە ئەندامانی باندی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانی ئەو ناوچەیە بوو و سپای تێرۆریستی پاسداران ئەو کەسەی بۆ کردەوەی تێرۆریستی لە دەرەوەی ئێران بەکار دەهێنا ڕفاندبوویان لەبەر ئەوەی لە بارەی کردەوەکانی هێزی ٨٤٠ سپای تێرۆریستی قودسی پاسداران کە سەیاد خودایی فەرماندەیی دەکرد زانیارییان پێ بدا و کاری هێزی ٨٤٠ی سپای تێرۆریستی قودسی پاسداران کردەوەی تێرۆریستیی کەسایەتی سیاسی و دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.