لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی ڕێژیم، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت لە بەردەم بینای ئەو وەزارەتخانەیە لە تاران، پزیشکانی شاری تاران لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی تاران، کۆمەڵێک لە ئاژەڵدارانی مێهران لەبەردەم فەرمانداری ئەو شارە و هاووڵاتییانی ئابادان لە نێو شاری ئابادان بەڕێوە چوو.