كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی “ئازادیی مه‌زهه‌ب” لە ئا‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی بانه‌مه‌ڕ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی لەبارەی بارودۆخی ئازادیی مه‌زهه‌ب له وڵاته جیاجیاكانی جیهان بڵاوكرده‌وه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا ناوی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لیستی وڵاتانی پێشێلكردنی ئازادیی مه‌زهه‌ب‌دا هاتووه‌و له ڕیزی هەرە پێشه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌یه کە ئازادیی ئایین‌و ئایینزای تێدا پێشێل دەکرێ. ئەو ڕاپۆرتە دەڵێ له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا بارودۆخی ئازادیی ئایین لە ئێران خراپتر بووه.
ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی ئازادیی مه‌زهه‌ب له‌باره‌ی بارودۆخی كه‌مینه‌ی به‌هاییه‌كان ده‌ڵێ كۆماری ئیسلامی ڕوون‌و ئاشكرا مافه‌كانیان پێشێل ده‌كاو ژیانی پێ تاڵ کردووون. هەروەها ده‌زگای قه‌زایی‌و ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵسوكه‌وتی زۆر خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه بووە كه ڕوویان له ئایینی مه‌سیح كردوه‌و كۆمه‌ڵێك له مه‌سیحیه‌كانی ئێران كه تا مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ لە بەنددا بوون، زیاتر له ٩٠ كه‌س بوون.
له ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی ئازادیی مه‌زهه‌ب ئەوەش هاتووه كه ماف‌و ئازادییەکانی موسڵمانه سوننی مه‌زهه‌به‌كانیش له ئێران لەلایه‌ن ڕێژیمی شیعه‌ی دەسەڵاتبەدەستی ئێرانه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رته‌سك كراوە‌ته‌وه.