وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو ئەندامی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی بە هۆی قاچاخی نەوت و پارەسپیکردنەوەی خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو کەسی بە ناوەکانی بێنهام شهریاری و رۆستەم قاسمی سەردەستەی گرووپێکی مافیایی کە نەوتی رێژیمی ئێرانیان لە رێگای قاچاخەوە بۆ دابینکردنی چەکوچۆڵ و پارەی گرووپە تێرۆریستیەکان فرۆشتووە خستە لیستی گەمارۆکانییەوە ، بهنام شهریاری وەک یەکێک لە فەرماندەکانی سپای قودس و رۆستەم قاسمی وەزیری ئێستای رێگا و شارسازی و وەزیری نەوتی رێژیمی ئێران ناویان لە ڕەشنووسی ئەم گەمارۆدا هاتووە.
بە وتەی بەرپرسی دەفتەری چاوەدێری خەزێنەداریی ئامریکا ئەم گرووپە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سپای قودسی سەر بە سپای پاسداران چالاکییان دەکرد بۆ فرۆشتنی نەوت و دابینکردنی میلیونان دولار بۆ گرووپە تێرۆریستیەکانی سپای قودس و حیزبوڵای لوبنان.
ئەم گەمارۆیە لە کاتێکدا بە سەر سپای تێرۆریستی پاسداراندا سەپاوە کە دەنگۆی لابردنی سپای پاسداران لە لیستی گەمارۆکاندا ڕۆژەڤ بوو و یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا بوو.