• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/05/25
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان, کوردستان

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی جۆزەردان (٢٤ی مانگی مەی ٢٠٢٢) كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە بەشداریی بەرپرسانی یەكەمی حیزبەكانی ئەندام و بە میوانداریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆ ماوەی ٦ كاتژمێر بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای كۆبوونەوەکەدا بەڕێز عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، وەك بەرپرسی دەورەیی ناوەند بەگەرمی بەخێرهاتنی لایەنەكانی كرد و بە پەسەند گەیاندنی دەستووری کاری كۆبوونەوەكە دەرگای وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕای لەسەر تەورەكان واڵا كرد .دواتر بەڕێز خالیدی عەزیزی، سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستان و بەرپرسی دەورەی پێشووی ناوەند ڕاپۆرتێکی لەبارەی كار و چالاكییەكانی ناوەند لە دەورەی پێشوودا پێشكەش كرد.

تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندنی بارودۆخی كوردستان، ئێران و ناوچەكە و ئەركە سەرەكییەكانی ناوەند، خرایە بەر باس.

لەو بەشەی کاری کۆبوونەوەکەدا بەتایبەتی ئەو ناڕەزایی و خۆپیشاندانانەی لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا لە شارەكانی ئێران و كوردستان بەڕێوە چوو، داهاتووی ئەو بزوتنەوەیە، هەلومەرجی نێوخۆیی و دەرەكیی كۆماری ئیسلامی، هەلومەرجی سیاسی و ناكۆكییەكان لەو ناوچەیە و شەڕی ڕوسیە و ئۆكراین و كاریگەرییەكانی خرایە بەرباس. لەمبارەوە هەریەك لە بەڕێزان: كاك خالیدی عەزیزی سكرتێری حیزبی دێمۆكراتی كوردستان، كاك حەمەنەزیف قادری جێگری دووەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كاك عەبدوڵڵا موهتەدی سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران و كاك عومەر ئێلخانیزادە قسەوباسێكی چڕوپڕیان لەسەر بارودۆخی ئێران و كوردستان و ناوچەكە، ئەگەرەكانی داهاتوو و سەرەكیترین ئەركەكانی ناوەند، پێشكەش كرد. هەروەها كاك مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە بەشێكی ئەو كۆبوونەوەیەدا بە شێوەی ئۆنلاین بەشداریی كرد و ڕاوبۆچوونی خۆی باس كرد.

لە کۆی باسەکاندا لایەنەكانی ئەندامی ناوەند كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە ناڕەزاییەكان لە ئێران نەك هەر بەردەوام دەبێ، بەڵكوو بە ڕوونی سیستەم و گشت دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی كردۆتە ئامانج. بەشداربووان لەو بڕوایەدا بوون كە كۆماری ئیسلامی كە لە نێوخۆ و ناوچەكەشدا تووشی قەیران بووە بە ئاسان ناتوانێ لێی دەرباز بێت و بە سیاسەتی سەركوت بۆی چارەسەر ناكرێت. هەروەها جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ناڕەزاییەكانی خەڵك بۆ گەیشتن بە داخوازییەكانی پێویستی بە هاوئاهەنگی و ڕێكخستنی زۆرترە. هاوکات پێداگری لەسەر ئەوە كرا كە ئەو ناڕەزایی و خەباتە جەماوەرییە گەیشتووەتە ئاستێك كە بۆ بەردەوامی و سەركەوتن بەسەر ڕێژیمدا پێویست بە پێكهاتنی ناوەند و سازەی سیاسیی هاوئاهەنگ و یەكگرتوو هەیە بۆ ڕابەریكردن و سەرخستنی. لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕاستییەشدا لە باسەكاندا پێداگری لەسەر دوو ئەركی سەرەكی لە كاری دەورەی داهاتوی ناوەنددا كرا:

یەكەم: بە هاودەنگیی ئێستای ناوەند و ئەزمونی كوردستان لە پێشووتردا، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە ناوەند و حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێویستە بە یەكگرتووییەكی سازماندراو و وەك سازەیەكی نەتەوەیی بەرەوڕووی ئەو هەلومەرجە ببنەوە و بۆ بوون بە ناوەندێكی سیاسی بەڕێوەبەر لە كوردستاندا هەنگاوەكانیان خێراتر بكەن. بۆ ئەو مەبەستە، تاوتوێكردنی هەندێك میكانیزمی گونجاو و پێویست خرایە دەستووری کاری زووی كۆبوونەوەكانی داهاتووی ناوەند كە كاریان لەسەر بكرێ.

دووهەم: هەموو لایەك كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە بە هۆی یەكگرتوویی زۆرتری هێزە سیاسییەكانی كوردستان و دەركەوتنی زیاتری قورسایی بزوتنەوەی كوردستان، پێویستە ناوەند لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی دەورێكی زۆرتر بگێرێ بۆ پێكهێنانی ڕابەری و ئاڵترناتیڤ و بۆ جێخستنی زۆرتری داخوازییەكانی كوردستان.

لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا چەندین تەوەر و بابەتی گرنگ پەیوەندیدار بە كاری ناوەند، لەوانە پەرەدان بە چالاكیی نێونەتەوەیی  خرایە بەر باس و ئەولەوییەتەكانی كاری داهاتووی ناوەندی هاوكاری دەستنیشان كرا.

 

 

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist