خوشکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، دایە کوبرا شامحەممەدی خوشکی شەهید سوڵتان شامحەممەدی لە شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
جێگای ئاماژەیە کە شەهید سوڵتان شامحەممەدی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە سەیداوای مەهاباد لە شەڕێکی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە و دژی گەلییەکانی ڕێژیمدا شەهید بوو
شایانی باسە کە بنەماڵە و کەسوکاری دایە کوبرا چەند شەهیدی سەنگەریان هەیە، وەک شەهیدان تەها شامحمدی و عوسمان بتوراک و حوسین ڕەمەزانی کە لە ڕێگای ئازادیی کوردستاندا گیانی ئازیزیان بەخت کردووە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆمچی دوایی دایە کوبرا، سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاریان دەکەین و شەریکی خەمیانین.