حوسێن ڕاغفه‌ر یه‌كێك له ئابووریناسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پەردەی لە گۆشه‌یه‌ك لە ئابووریی تێكڕماوی ڕێژیم هەڵداوەتەوەو دەڵێ لە سیستەمی ئابووریی ئێران‌دا ژنان وەک کۆیلە وان.
ئه‌م ئابووریناسه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ، هه‌ر ئێستا ١٢ بانكی ئێران به‌ڕه‌سمی مایەپووچ هاتوونەتەوە، به‌ڵام میدیاكان باسی ناکەن، ئه‌مه گرژی‌و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م‌و ده‌یه‌م دەگەیەنێ‌و ده‌وڵه‌تی ئێستای حەسەن ڕوحانیش ناچاره بیانشارێته‌وه‌و دیزه به ده‌رخۆنه‌یان بكا.
ناوبراو له بەشێکی دیکەی قسەکانی‌دا بە ئاماژە بە وه‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه له لایه‌ن خه‌ڵك، گوتی پاره‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه له ئێران له سفته، كڕینی سكه‌و دراو دایه؛ به‌ڵام كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان له ئێران گیروگرفتی زۆری وه‌ك تێچووی زۆری وەک ماڵیات، عه‌واریز، هه‌قی بیمه‌و… هه‌یه‌و هه‌ر بۆیه كه‌س ئاماده نییه خۆی له كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان بدا.
ئه‌م ئابووریناسه‌ی ده‌وڵه‌ت وێڕای ئاماژه به كه‌میی هه‌قده‌ستی ژنانی كرێكار له هێندێك شاری پشتڕاستی كرده‌وه كه‌میی هه‌قده‌ستی كرێكارانی ژن به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وەک کۆیلەکردنی ژنان دەنوێنێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه هه‌موو ساڵێ ٩٤٠ هه‌زار خوێندکار خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن‌و به ڕێژه‌ی بێكارانه‌وه زیاد ده‌بن، گوتی نرخی بێكاری ئێران له‌گه‌ڵ هیچ ولاتێكی دیكه‌ی جیهان به‌راورد ناكرێ.