دەوڵەتی ئەمریکا کەشتییەکی ڕووسی کە نەوتی قاچاخی ئێرانی دەگواستەوە، لە ئاوەکانی یۆنان دەستی بەسەردا گرت و دەیگوازێتەوە بۆ ئەمریکا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “لیستێ لۆیدێز” کە چاوەدێری بابەتی ئاسایشی دەریایی دەکا ڕایگەیاند کە، بەرپرسانی پلە بەرزی یۆنانی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ڕووسیە بە ناوی “لانا” کە نەوتی قاچاخی ڕێژیمی ئێرانی پێبووە، لە کەناراوی “کاریستۆن”ـی ئەو وڵاتە لەنگەری خستبوو، لەسەر داواکاریی ئەمریکا دەستی بەسەردا گیرا و ڕادەستی ئەو وڵاتە دەکرێ، ئەمریکاش لەو بارەوە دەڵێ: هەرجۆرە کاروبارێک یان گواستنەوە و گەیاندنی کە پەیوەندی بە گرووپی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەبێ بە دڵنیاییەوە لە هەرکوێ بێ دەوڵەتی ئەمریکا دەستی بەسەردا دەگرێ.
دەوڵەتی ئەمریکا پیشتر ڕایگەیاندبوو کە، هەرجۆرە کاروبارێکی کەشتیڕانی پەیوەندیدار لەگەڵ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە دەریاکانی نێونەتەوەیی و بەپێی بڕیاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبەر ئەوەیکە سپای پاسداران گرووپێکی تێرۆریستییە، ئەو وڵاتە دەتوانێ دەست بەسەر داراییەکانیدا بگرێ