کۆڵبەرێک لە سنووری تەتەی مەریوان بەهۆی بەربوونەوە بە توندی بریندار بوو .
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، شەوی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “مادێح کەریمی” خەڵکی گوندی “بڵبەر” سەر بە شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری تەتە لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە و بەم هۆیەوە بە تووندی بریندار بووە.
جێی ئاماژەیە کە کۆڵبەرەکان لەبەر ئەوەی نەکەونە بەر فیشەک و کەمینی هێزە جینایەتکارەکانی رێژیمی ئێران، خۆیان لە شاخ و شوێنە مەترسیدارەکان دەدەن و بەم هۆیەوە تا ئێستا دەیان کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەوە گیانیان لەدەستداوە.