سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئەمریکا، داوایان لە نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە لە کاروباری ئێران کرد کە شیکردنەوەیەکی ڕاستگۆیانە لەسەر دانوستانەکانی ڤییەن بکا.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، سێناتۆرەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەل “ئێران ئینتێرناشناڵ” ڕایانگەیاند کە: ڕابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ڕێژیمی ئێران، دەبێ لەسەر دانوستانەکانی ڤییەن ڕوون کردنەوە و هەڵسەنگاندنێکی ڕاستگۆیانە پێشکەش بە کۆنگرە بکا، بۆئەوەی هەموو لایەک دڵنیا بین کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی نەگەیشتووە و کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی خۆی هێناوە یان نا، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران مەبەستی لە دواخستنی وتووێژەکان ئەوە بوو کە کات بکوژێ بۆ ئەوەی لە چەکی ناوکیی نزیک ببێتەوە.
لە درێژەی وتووێژەکەدا، کریس مۆرفی، سێناتۆری حیزبی دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا، وتی: لە کۆبوونەوەی پێوەندییەکانی دەرەوەی سێنا داوا لە رابێرت مالی دەکەم کە هەڵسەنگاندنێکی ڕاستگۆیانە لە دۆخی دانوستانەکان پێشکەش بە کۆنگرە.