له ماوه‌ی ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند زنجیره خۆپێشاندانی كرێكاران له شاره‌كانی سنه‌و ئیلام به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی بانه‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ده‌ركراوی كارخانه‌ی خیزو لمی ناوچه‌ی “كانی به‌ردینه”ی سنه، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له بابه‌ت بارودۆخی ناله‌باری خۆیان له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ئه‌م كارخانه‌یه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تیی سنه، خۆپێشاندانێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م كرێكارانه داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ده‌که‌ن.
له شوێنێكی دیكه‌ش هه‌ر له‌م شاره گرووپێك له كرێكارانی گرێبه‌ستیی ناوه‌ندی بێهداشتی “حه‌سه‌ن ئاوا” له نزیك سنه، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له بابه‌ت پێنه‌درانی مووچه‌ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی خۆیان له شوێنی ئه‌م ناوه‌نده له شه‌قامی ئیمام شافعی كۆ بوونه‌وه‌و داوای مافه‌كانیان كرد.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی بانه‌مه‌ڕ له ئیلام، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران‌و په‌یمانكاره‌كانی فه‌زای سه‌زی شاره‌داری، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی ٣ مانگ‌و حه‌قده‌ستی دواكه‌وتووی خۆیان له به‌رده‌م ڕێكخراوی پاركه‌كان‌و فه‌زای سه‌وزی ئیلام له شه‌قامی خوڕه‌م شار، كۆبوونه‌وه‌و داوای ده‌سته‌به‌ر بوونی مافه‌كانیان بوون.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكیش له مامۆستایانی حه‌قولته‌دریسی شاری ئیلام بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر خۆبواردنی ده‌وڵه‌ت له دامه‌زراندنی ڕه‌سمیی ئه‌وان له به‌رده‌م ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی ئه‌م شاره كۆ بوونه‌وه.