سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، دوای پێوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ جەو بایدن وتی: دەوڵەتی ئەمریکا سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمیشە لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکاندا دەهێڵێتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، نەتفالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتێر لەسەر پێوەندی تەلەفوونییەکەی لەگەڵ جەو بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا نووسی: لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا کە لەگەڵ بایدن هەمبوو، ناوبراو ڕایگەیاند دەوڵەتی ئەمریکا بە تەواوی بڕیاریداوە کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەمریکادا بهێڵێتەوە و ئێمەش بەبۆنەی ئەو بڕیارە پیرۆزبایی بە ئەمریکا دەڵێین لەبەر ئەوەی بڕیارێکی بەجێ و باش بووە.
ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد کە، بایدن دۆستی ڕاستەقینەی ئیسرائیلە و گرینگیی تەواو بە ئاسایش و سەقامگیریی ئەم وڵاتە دەدا و هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن گرووپە تێرۆریستییەکان.
ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەرچەند کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئەمریکا بە یەک چاو سەیر دەکا و لە هەر دەرفەتێک کە بۆی هەڵکەوێ بەهەر شێوەیەک بێ، گورزی خۆی دەوەشێنێ بەلام ئەوەش باش دەزانێ کە هیچ هەڕەشەیەکی تاران بێ وڵام نامێنێتەوە، لە مانگەکانی ڕابردوودا ئەمریکا دڵنیای کردینەوە کە سپای تێرۆریستی پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی تێرۆریستییە لە جیهان و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە کردەوەی تێرۆریستی و تێکدەرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.