ئه‌حمه‌د ته‌وه‌كولی نوێنه‌ری تاران له مه‌جلیس چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵیی هه‌سارپچڕاوی له ئێران له قاودا.
ته‌وه‌كولی گوتی: له حاڵی حازردا ئه‌م وڵاته گه‌یشتۆته قۆناغێك كه داموده‌زگاكانی به‌رپرسیار له بابه‌ت لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵیش بۆخۆیان له گه‌نده‌ڵی گلاون.
ناوبراو له بابه‌ت تێوه‌گلانی سه‌رتاپای ئه‌م نیزامه له گه‌نده‌ڵیی حكوومه‌تی گوتی: به‌داخه‌وه ئاستی گه‌نده‌ڵییه‌كان یه‌كجار زۆرن، ئه‌م گه‌نده‌ڵییانه به شێوه‌ی سیستماتیك‌و ڕایه‌ڵه‌یی كراون‌و كاربه‌ده‌ستان له مێژ ساڵه به ژیانی ساده‌و ساكار ڕازی نین‌و خۆی لێ ده‌بوێرن. كاتێكیش كاربه‌ده‌ستان بیانه‌وێ له‌و په‌ڕی ئاسووده‌ییدا بژین ئه‌وا خه‌ڵكه‌كه چاره‌ڕه‌ش ده‌كه‌ن. ناوبراو گوتی له حاڵی حازردا گه‌نده‌ڵی‌و به‌رتیلخۆری بڕستی له خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بڕیوه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی مه‌جلیس له بابه‌ت دادگا فه‌رمایشییه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و نه‌بوونی شێلگیری‌و ئیراده‌یه‌كی لێبڕاو له دادگاكان بۆ لێپرسینه‌وه، ده‌ڵێ دادگاکان به بیانووی ئه‌وه‌ی که نایانه‌وێ ئابڕووی ڕێژیم به‌رن، به‌م په‌روه‌ندانه ڕاناگه‌ن‌و هه‌روه‌ها به پێدانی به‌رتیل به ڕاگه‌یه‌نه‌كان نه‌یانهێشتووه ئه‌وانیش لێیان له هه‌ڵڵا بده‌ن.
ناوبراو له بابه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی له نێو ده‌سه‌ڵات‌دا گوتی: كه‌سێك كه باشترین ماڵ‌و ژیان‌و زۆرترین مووچه‌ی هه‌بێ ئه‌وه‌نده به‌رچاوته‌نگ ده‌بێ كه هه‌موو به‌یتولماڵ وه‌ك گایه‌ك به خڕی قووت ده‌دا.
ته‌وه‌كولی بۆ نموونه باسی له‌وه كردوه كه یه‌كێك له وه‌زیره‌كان ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕووحانی به‌خۆی‌و به كچ و به زاواكانی زیاتر له ١٤ كارخانه‌یان هه‌یه.