یووسف ئەمینی، هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا.
یووسف ئەمینی هاووڵاتیی تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی گوندی “گورگاوێ” سەر بە شاری شنۆ کە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای بانگکران بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ کرا.
یووسف ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شنۆ دەسبەسەر کراوە.