بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانەوە ٩٥٣هەزار خوێندکار لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، لە پرۆسەی خوێندن دواکەوتوون یان بە ناچاری وازیان لە خوێندن هێناوە.
ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسی گشتیی پەروەردەی سەرەتایی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم وتی: لە کۆی گشتیی خوێندکارانی سەرەتایی لە ئێران ١٨٥هەزار قوتابی لە پرۆسەی خوێندن دواکەوتوونە و ٧٥٠هەزار قوتابیش وازیان لە خوێندن هێناوە، سیستەمی پەروەردەی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران وەک دەزگایەکی یەک ڕەهەندی ئیسلامی و بوونی سیستەمی پۆلیسی لە ناوەڕۆکی کتێب و ژینگەی قوتابخانەکان لە ئاستی خوێندنگەکان کەشێکی نائارامی بۆ خوێندکار دروست کردووە.
پەروەردە و بارهێنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی کۆمەڵگەشدا بە هۆکاری نەبوونی خزمەتگوزاری بۆ قوتابیان، هەژاری و بێکاری بنەماڵەکانیان، بێ هیوابوون لە ژیان و خوێندن و نەبوونی هەلی کار پاش تەواو کردنی خوێندن بووەتە هۆکارێکی سەرەکی لە وازهێنان و دواکەوتوویی قووتابیان لە پڕۆسەی خوێندن و ڕێژیم بە پیلانگێریەوە دەیەوێت کۆمەڵگەی ئێرانی بەرەو هەژاریی زانستی و فەرهەنگییش ببات.