هێزە ئینتیزامییەکان و سپای تێرۆریستی پاسدارنی رێژیم، هێرشیان کردۆتەسەر خەڵکی مەڕداریناوچەی شنۆ و دەستیان بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکدا گرتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هێزە ئینتیزامییەکان وسپای پاسدارانی رێژیم بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی هێرشیان کردۆتە سەر خەڵکی مەڕداری ناوچەی شنۆ لە کوێستانەکانی شەڕگە، مێرگژان، سەوە و حاجی سوێرکە و زیاتر لە ٤هەزار سەر مەڕوماڵاتی خەڵکی ئەو ناوچەیانە بردووە.
سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، سەرەڕای ئەوەیکە دەستی بەسەر مەڕ وماڵاتی خەڵکدا گرتووە، هەڕەشەی لە خەڵک کردووە کە ئەگەر بێن و داوای مەڕوماڵاتەکانیان بکەن ئەو سزای یاسایی دەدرین و دەسبەسەر دەکرێن.