ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی شاری شنۆ، بەپێی تەمەنی خزمەتگوزاریان پێویستە خانەنشین بکرێن بەڵام بەرپرسانی ڕێژیم لەو شارە وڵامیان نادەنەوە.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی شاری شنۆ، سەرەڕای تەواو بوونی تەمەنی خزمەتگوزارییان کە ٦٠ساڵەی تەمەنیان و ٢٥ساڵ کار کردن لە شارەوانیدا و هەبوونی بیمەی کارکردنی ٢٥ ساڵەیان لە شارەوانیدا، بەرپرسانی شارەوانی ڕێژیم لە شاری شنۆ ئیزنی خانەنشینییان پێنادەن و بە هۆی هەڵکشانی تەمەنیانەوە ناتوانن ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و بوونی دیمەنی کار کردنی ئەو مرۆڤە بەساڵاچووانە بۆ کار لە شەقامەکانی شاری شنۆ بووەتە مایەی ئازاری دەروونی هاووڵاتییانی شارەکە.