ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند: ئاماری جیهانی لە سێدارەدان لە ساڵی ٢٠٢١ی میلادییەوە بە بەراوەرد بە ساڵی پێشتر، نزیکەی سەتا٢٠ زۆرتر بووە کە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەیە کە لە ئێران ئاماری لە سێدارەدان بەرز بۆتەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا لانیکەم ٥٧٩ بابەتی لە سێدارەدان لە ١٨ وڵاتی جیهان پەسەند کراوە و لەو نێوانەدا لانیکەم ٣١٤ بابەتی لە سێدارەدان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پەسەند کراوە کە دەبێتە ٥٤لەسەدی ئێعدامەکانی جیهان کە ڕێژیمی ئێران ئەنجامی داوە.
ساڵی ٢٠٢١ ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێران بە نیسبەت ساڵی پێشتر کە ٣٤٦بابەت بووە بە شێوەیەکی بەرچاو زۆرتر بووە و کۆی گشتیی پێوانەیی ساڵەکانی ٢٠١٧ـی تا ٢٠٢١ بۆ سەرێ شکاندوو.
لێبوردنی نێونەتەوەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، ژمارەی ڕاستیی لە سێدارەدراوەکانی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بە دڵنیاییەوە لەوەی کە لە ڕاپۆرتەکەی “لێبوردنی نێونەتەوەیی” بڵاوی کردۆتەوە زۆرترە بەڵام کۆماری ئیسلامی هیچکات ئاماری ئێعدامەکان و پیشێلکارییەکانی بەڕاستی بڵاو ناکاتەوە و ساڵی ڕابردووی زایینی، نزیکەی سەتا ٨٠ی ئێعدامەکان، تەنیا لە سێ وڵاتی، ئێران (٣١٤)، میسر (٨٣) و عەرەبستانی سعوودی (٦٥) بابەتی لە سێدارەدانیان تێدا پەسەند کراوە کە ڕێژیمی ئێران بە بەراوەرد بە جیهان زۆرترین بابەتی لە سێدارەدانی هەبووە.