سکرتیڕی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کێشانی دوخانیات سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی کێشانی سیگارو قه‌ننه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کانی وریا کرده‌وه.
ئه‌و گوتی زیاتر له نیوه‌ی قوتابیان له ئێران هه‌ر نه‌بێ جارێکیان قه‌ننه کێشاوه‌و له ئێستادا سه‌دی ١٨ی کچانی ئێران قه‌ننه ده‌کێشن.
محه‌ممه‌دڕه‌زا مه‌سجیدی ده‌ڵێ به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیی ئه‌و ناوه‌نده سه‌دی ٤٣ی کچان‌و سه‌دی ٦٤ ی کوڕان گوتویانه که جار جاره قه‌ننه‌یان کێشاوه‌و به ئه‌گه‌ری زۆر له‌و که‌سانه بۆ هه‌میشه خووی پێ‌ده‌گرن.
مه‌سجیدی که له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی “ئاسم”دا قسه‌ی ده‌کرد، به ئاماژه به ناستانداردبوونی توتنی قلیان له ئێران گوتی ئه‌و توتنانه له توتنی خراپبووی سیگار که ده‌بوا له نێو ببرێن دروست ده‌بن، به‌ڵام دێنن ئه‌و توتنانه هه‌ندێ ماددی بۆنخۆش‌و بۆنی دیکه‌ی تێکه‌ڵ ده‌که‌ن‌و ده‌یده‌نه بازاڕ.
سکرتیڕی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کێشانی دوخانیات له درێژه‌دا گوتی سه‌دی ١٥ کوڕانی ده‌بیرستانی گوتویانه که ڕۆژانه سیگار ده‌کێشن‌و به شێوه‌ی مامناوه‌ندی سه‌دی ٣١ ی قوتابیان پێشینه‌ی کێشانی سیگاریان هه‌یه. ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی که نیوه‌ی قوتابیانی قۆناغی دواناوه‌ندی پێشینه‌ی کێشانی قه‌ننه‌یان هه‌یه‌و سه‌دی ١٨ ی کچان له ئێران خوویان به کێشانی قه‌ننه گرتوه که ئه‌وه بابه‌تێکی مه‌ترسیداره. ئه‌و گوتی به‌یه‌کگرتنی ئه‌و ئاماره له‌گه‌ڵ ئامارێک که به‌هاری ساڵی ٩١ بڵاو بوویه‌وه، ده‌ری ده‌خا که کێشانی سیگارو قه‌ننه له ئێران له ماوه‌ی ٤ ساڵ‌دا یه‌کجار زۆر په‌ره‌ی سه‌ندوه.
سکرتیڕی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کێشانی دوخانیات له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا گوتی زۆر لایه پێیان وایه که هۆکاری ڕووتێکردنی لاوان له سیگارو قه‌ننه بۆ مه‌یلی ئه‌وان به‌ره‌و کلتووری ڕۆژاوایی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که که‌مته‌رخه‌می کاربه‌ده‌ستان‌و جێبه‌جێنه‌کردنی به‌جێ‌و دروستی هه‌ندێ قانوونی وه‌ک رێگری له کێشانی سیگارو قه‌ننه که زیاتر له ١٠ ساڵه له مه‌جلیس په‌سند کراوه هۆکاری ئه‌و بارودۆخه‌یه.
شایانی باسه که به‌پێی ئاماری کۆمه‌ڵه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کێشانی دوخانیات له ساڵ‌دا ٦٥ میلیارد ده‌نک سیگار له ئێران ده‌کێشرێ‌و مه‌رگی ٦٥ هه‌زار که‌س له ساڵ‌دا له ئێران به جۆرێک پێوه‌ندیی به کێشانی سیگارو قه‌ننه‌وه هه‌یه.