پاش زیاتربوونی کێشەکانی ئەمریکا و چێن لەسەر تایوان، فەرماندەی بنکەی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا وتی: خۆمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان ئامادە دەکەین.
لوید ئاستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی وڵاتی چین بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتی تایوان وتی: ئەمریکا بەرنامەگەلێکی زۆر گونجاوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چین ئامادەکردووە سیاسەتی ئێمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زێدەخوازییەکانی چین هیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا نەهاتووە و هێزەکانمان لە ئامادەباشیی تەواودان.
لەلایەکی دیکەوە وڵاتی چین بە هەواڵدەریی “فەرانسە”ـی ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە پشتیوانیی کردنی تایوان بەکردەوە لەگەڵ ئاگردا یاری دەکا.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی چین داوای لە سەرۆککۆماری ئەمریکا کردووە کە بۆ پاراستنی سەروەریی وڵاتەکەی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نابێ بڕیاری هەڵە بدا.