بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا، نزیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، کرایە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” ئەلعەرەبییە” بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کە شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانە.
جێگەی ئاماژەیە کە پێشتریش بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کرابووە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئەمریکا لەو بارەیەوە دەڵێ: میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ئەو هێرشانە دەکەنە سەر بنکە و بارەگاکانمان.
شایانی باسە کە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسایەتیی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.