ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری قەسرقەند لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە دەسڕێژی چەند چەکدارێکی نەناسراو کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، شەوی دووشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، چەند چەکدارێکی دژبەری ڕێژیم هێرش دەکەنەسەر ئەندامێکی سپای پاسداران بەناوی” حامید ڕەئیسی” خەڵکی گوندی کوشووک سەر بە شاری قەسرقەند و دەیدەنە بەر دەسڕێژی گولـلە ودەیکوژن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاندوە کە حامید ڕەئیسی پاش ئەوەیکە لە ماڵ بەمەبەستی ڕۆیشتن بۆ بنکەی سپا دێتەدەرەوە هێرشی دەکرێتە سەر و بە سزای دەکوژرێ.
ئەو پاسدارە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی” محەممەد کەریم عەزیزی” فەرماندەی بنکەی سپای ڕێژیم لە شاری قەسرقەند بووە و دەستی هەبوو لە ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکی ئەو شارە.