سه‌دی ٦٠ی کرێکارانی خانووبه‌ره له ئێران بێکارن.
هادی ساداتی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی کانونی به‌رزی ئه‌نجومه‌نه سینفییه‌کانی کرێکارانی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ کرێکاره‌کانی به‌شه‌کانی دیکه، بۆ نموونه کرێکاره‌کانی به‌شی سه‌نعه‌ت‌و کارخانه‌کان کاتێ کاره‌کانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ڕوو ده‌که‌نه کرێکاری له به‌شه‌کانی وه‌ک کشتوکاڵ یان کرێکاری له به‌شی بیناسازی‌دا، به‌ڵام کرێکارانی بیناسازی کاتێک که بێکار ده‌بن ئیدی جێیه‌ک شک نابه‌ن که کاری تێدا بکه‌ن.
به‌پێی قسه‌کانی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت کرێکاره‌کانی خانووبه‌ره به به‌شێکی گرینگ‌و سه‌ره‌کی له کرێکاره وه‌رزییه‌کان داده‌نرێن که هه‌م ئه‌منیه‌تی کاری‌و هه‌م ئه‌منیه‌تی گیانییان له کاتی کاردا یه‌کجار زۆر له خوارێیه.
ئه‌و ده‌ڵێ کرێکارانی خانووبه‌ره قوربانییانی زۆرترین ڕووداوه‌کانی کارن که به‌هۆی نه‌بوونیی ئیمه‌نیی کاره‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان نقوستان ده‌بن‌و په‌کیان ده‌که‌وێ.
وه‌زاره‌تی ته‌عاون، کار‌و خۆشبژیویی کۆمه‌ڵایه‌تیش ڕایگه‌یاندوه که سه‌دی ٤٧ی ڕووداوه‌کانی کاتی کار پێوه‌ندییان به کرێکاره‌کانی بیناسازییه‌وه هه‌یه.
وه‌زیری کاری ده‌وڵه‌تی ڕوحانی به‌هاری ساڵی ڕابردوو له ڕۆژی جیهانیی کاردا به‌ڵێنی دا که ده‌وڵه‌ت هه‌موو کرێکاره‌کانی بیناسازی بیمه بکا، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه نه‌ک جێبه‌جێ نه‌کرا، به‌ڵکوو چه‌ند مانگ دواتر محه‌مه‌د حه‌سه‌نی زه‌دا، جێگری رێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند که به‌هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی پێویست بۆ بیمه‌ی کرێکارانی بیناسازی دابین نه‌کراوه، بیمه‌ی ١٤ هه‌زارو ٢٦٣ کرێکاری بیناسازییان لێ بڕیون.
شایانی باسه که کانوونی ئه‌نجومه‌نه سینفییه‌کانی کرێکارانی بیناسازی له ئێران ده‌ڵێ که زیاتر له یه‌ک میلیۆن کرێکاری خانووبه‌ره له ئێران هیچ جۆره بیمه‌یه‌کیان نییه‌و له هه‌موو ئه‌و ماف‌و ئیمکانات‌و ئاسانکارییانه بێبه‌شن.