ته‌قینه‌وه‌ی مین له کوردستان ڕووداوێکی دڵته‌زێنی دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان له بانه به‌و هۆیه کچێک لاقی په‌ڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٣ی بانه‌مه‌ڕ له کوێستانه‌کانی “پیر ئۆمه‌ران” له ناوچه‌ی بانه کچێکی لاوی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ناوی هاجه‌ر واحیدی که بۆ کۆکردنه‌وه‌ی گیاوگوڵی به‌هاری چووبووه ئه‌و کوێستانه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لاقێکی له ده‌ست دا.
ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌و کوێستانهو له‌و شوێنه له حاڵێکدا بووه که هیچ تابڵۆ یان هێمای وریاکه‌ره‌وه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده حکومییه‌کانه‌وه لێ نه‌دراوه‌و ئه‌وه‌ش وایکردوه به سه‌دان که‌سی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بێ ترس‌و دڵه‌ڕاوکێ له بوونی مین سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بکه‌ن.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دوای ٢٧ ساڵ له کۆتایی شه‌ری ئێران‌و عێڕاق ئێستاش به میلیۆن مینی هه‌ڵنه‌گیراوه له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان له ژێر پێی خه‌ڵکدا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و دهوڵهتو حکومه‌ت تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌وڵێکی ئه‌وتۆی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌و لهکارخستنیانی نه‌داوه، ئه‌ویش له حاڵێکدا که تا ئێستا به ده‌یان که‌س له کوردستان به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست داوه‌و به سه‌دان که‌سیش بریندار یان نقوستان بوون.