• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە بەردەوامیی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/05/23
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, پەیامەکان, کوردستان

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە بەردەوامیی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:
ناڕەزایەتیی جەماوەری لە ئێران بەردەوام دەبێت .
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هاوكات لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتیی بەردەوامی مامۆستایان و كرێكاران لە كوردستان و ئێران، ناڕەزایەتییەكی بەربڵاو لە زۆربەی شارەكانی ئێران و لە نێو هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگادا دژ بە كۆماری ئیسلامی تەشەنەی سەند. ئەگەرچی ئەم ناڕەزایەتییە بەربڵاوە بە شێوەی خۆپیشاندانی سەرشەقام هەتا ئێستا بەشێك لە شارەكانی گرتووتەوە بەڵام ئەوەی كە لای خەڵك بەتەواوی ڕوونە ئەوەیە كە هۆكاری ئەو هەموو نەهامەتیەی كە بەرۆكی كۆمەڵگای ئێرانی گرتووتەوە تەنیا و تەنیا سیاسەتی سەرتاپا هەڵەی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی و ڕێبەر و بەرپرسانی ژێردەستی ئەوە.
ڕاستە ناڕەزاییە جەماوەرییەكانی ئەم دواییە كە دەسپێكەكەی لە بەر گرانیی لەڕادەبەدەری شتومەكی ئاسایی ڕۆژانە و قوتی خەڵكە، بەڵام ئەوە تەنیا بەشێكە لە هۆكاری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵكی وەزاڵە هاتوو، دەنا هەروا كە لە دروشمەكانی خەڵكدا هەر زوو دەردەكەوێ هۆكاری ئەو هەموو قەیرانە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەی بەرۆكی خەڵكی ئێرانی گرتووە، ڕێژیمێكی ئیدئۆلۆژیكی سەدەكانی ناوەڕاستە كە وای لەو وڵاتە دەوڵەمەندە كردووە كە تەنانەت نانی ڕۆژانەی خەڵكیش ببێتە جیرەبەندی و هەندێ شمەكی ئاسایی و ڕۆژانەی مرۆڤ لە ژیان و لە سەر سفرەی خەڵكی بێ دەرەتانی ئێران نەمێنێ.
هەژاریی و بێكاریی و بێ ئەنوایی خەڵك لە حاڵێكدایە كە گەندەڵی و ئیختلاس و دزیی لەبڕان نەهاتووی بەرپرسانی ڕێژیم گەیشتووەتە ئاستێك كە زۆر جاران لە بەر كێشە ناوخۆییەكان، هەر خۆیان لە یەكتری لەقاوی دەدەن و هیچ شەرمێكیش لە خەڵكێك ناكەن كە توانایی كڕینی نانی ڕۆژانەشیان نەماوە. لە گەڵ ئەوەشدا ناردنی پارە و سامانی وڵات بۆ پڕچەككردنی گروپە توندڕەوە ئیسلامییەكان و ئاژاوە نانەوە لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت، هۆكارێكی دیكەی ئەو قەیرانە ئابووریەیە كە خەڵكی ئێران پێوە گرفتارن.
هەموو ئەوانە لە حاڵێكدایە كە هەر چەشنە دەنگهەڵبڕین و ناڕەزایەتیەك بەرانبەر ئەو دۆخە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانی ڕێژیمەوە بە توندترین شێوە وەڵام دەدرێتەوە و ڕۆژ نیە كە چالاكانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەنووسانی دەروەست و خەڵكی، لەو بارەوە بانگهێشت و دەسبەسەر و هەڕەشەیان لێ نەكرێ.
لەوەها دۆخێكدا كۆماری ئیسلامی لە جیاتی ئەوەی هەوڵی چاك كردنی ژیانی خەڵك بدا هێزە چەكدارەكانی ڕێژیم و بەتایبەتی هێزە سەركوتكەرەكانی سپای پاسداران دەست دەكەن بە كۆبوونەوەی بەربڵاو و مانۆڕی سەركوت.
ئەوە خاڵی هاوبەشی هەموو ڕێژیمێكی دیكتاتۆرە و تەنیا چەكی دەستی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر ئەوەیە، بەڵام مێژوو نیشانی داوە كە ئەو چەكەش لە بەرانبەر یەكگرتوویی خەڵكدا بە چۆكدا دێت.
خەڵكی كوردستان وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی جەماوەری ناڕازی لە باقی ناوچەكانی ئێران، لەو باوەڕەدایە چەكی ژەنگاویی سەركوت لە بەرانبەر هێزی یەكگرتوو و ئیرادەی یەكگرتووی خەڵكی ئێران خۆی پێڕاناگیرێ و لە كۆتاییدا سەركەوتن هەر بۆ خەڵكی ئازادیخوازی ئێران لە چنگ رژیمی كۆماری ئیسلامییە.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران وەك هەمیشە پشتیوانی لە ناڕەزایی جەماوەری خەڵكی كوردستان و ئێران دەكات و پێمانوایە خۆپیشاندانەكانی ئەم دوایی نیشانیدا كە ناڕەزایی جەماوەری خەڵك دژی كۆماری ئیسلامی چووتە قۆناغێكی نوێوە و ئەم ناڕەزاییانەش بەردەوام دەبێت و كۆماری ئیسلامی توانای تێپەڕاندنی ئەم قەیرانگەلەی نابێت. داواش لە سەرجەم لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دەكەین لە ئێستادا كە هاودەنگییەكی گشتیی دژ بەكۆماری ئیسلامی لەناو جەماوەری خەڵكدا دروستبووە دەبێت هەنگاوی جیدی هەڵبگرێت و كوردستانیش وەك هەمیشە دژ بە دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی لە مەیداندا دەبێت.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
١ی جۆزەردانی ١٤٠١ی

تاگی بابەت: ئێرانناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێرانناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist