سێ شارومەندی بەلووچ لە بەندیخانەکانی رێژیمدا لە سێدارەدران.
رۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، زیندانیەکی بەلووچ بە ناوی “عەبدولباری ریگی” ٣٢ ساڵە و خێزاندار لە گرتوخانەی ناوەندیی “عادڵاوا”ی شیراز لە سێدارە درا.
لەلایەکی دیکەوە هەمان ڕۆژ لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری زاهیداندا شارومەندێکی دیکەی بەلوچ بەناوی “سمایل شێبەخش ” کوڕی عەبدول و تەمەن ٥٠ ساڵ لە سێدارە درا.
هەروەها ئەمڕۆ بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی ، شارومەندێکی بەلووچ بە ناوی “مۆسەدێق مەلاح” لە گرتووخانەی ناوەندیی میناب لە لایەن رێژیمی ئێرانەوە لە سێدارە درا.
بە پێی ئاماری چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران لە رێکەوتی ( ١ی ژانویە ٢٠٢١تا ٢٠ی دێسامبری ساڵی ٢٠٢١) ٢٩٩ کەس لە لایان رێژیمەوە لە سێدارە دراون و ٨٥ کەسی دیکەش سزای لەسێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە، کە لە نێوانیاندا ٤ کەس مێرمنداڵ بوونە و نەگەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی و هەروەها زیاتر لە ٤٨ کەس لەم کەسانە هاوڵاتیی کورد بوونە .