به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كار له شوێنی كاركردن، ٢ كرێكاری پێترۆشیمیی ئیلام به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، گیانیان له ده‌ست دا.
فه‌رهاد دانشی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی پێترۆشیمیی ئیلام وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه پاساوی بۆ گیان له ده‌ستدانی ئه‌م دوو كرێكاره هێناوه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی ڕووداوی کار به سێهه‌مین هۆكاری مردنی خه‌ڵك له جیهان داده‌نرێ‌و ئه‌م ڕووداوانه له هه‌موو کارخانه‌و کارگه‌یه‌کی پیشه‌سازی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا ڕوو ده‌ده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی پێترۆشمیی ئیلام هه‌روه‌ها گوتی له ئێران ساڵانه نزیكه‌ی ٢٢ هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خوازراوی ڕووداوی كار دێته پێش، له‌م به‌ینه‌دا ١٥ هه‌زار ڕووداو پێوه‌ندییان به كرێكارانی خانووبه‌ره‌وه هه‌یه‌و ڕۆژانه له ئێران به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ٥ كه‌س به‌م هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی له ڕێكه‌وتی ١١ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ یه‌كێك له كرێكاره‌كانیان به ناوی مرادجان قوبادی له كاتی جێگۆڕكێ له‌سه‌ر تیرێکی بێتۆنی که پاناییه‌که‌ی ٧٠ سانتیمیتر بووه، هه‌وڵی داوه ته‌خته‌و كه‌رسته‌كانی كار هه‌ڵبگرێ به‌ڵام كۆنتڕۆڵی خۆی له ده‌ست داوه‌و له به‌رزایی ١٠ میتری به‌ربۆته‌وه خوارێ؛ ئه‌وه‌ش بۆته هۆی مردنی
هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٢ی بانه‌مه‌ڕیش جۆشكارێك به ناوی عه‌لی كازمی له كاتی كار كردن‌دا له به‌زاریی به‌ربۆته‌وه و ئه‌م ڕووداوه بۆته هۆی گیان له ده‌ستدانی ئه‌م كرێكاره‌ش.