بڕین و تاڵانکردن و سووتاندنی داربەڕووەکانی زاگرۆس لە لایەن سپای پاسداران و بەکرێگیراوەکانییەوە بەردەوام لە پەرەسەندندایە.
سپای پاسدارانی ڕێژیم بە یارمەتیی و هاندانی بەکرێگیراوانی خۆی ساڵانێکە کە شێواندن و سووتاندنی زاگرۆسی خستۆتە بەرنامەی ڕۆژانەی خۆی و لەم ڕێگایەوە هەم بە بڕینەوەی داربەڕووەکان و سووتاندنی کێو و شاخەکانی بە جۆرێک ڕق و قینی خۆی لە هەمبەر کوردستان نیشان دەدا و لە لایەکی دیکەوە بە فرۆشتنی داربەڕووەکان قازانجێکی تایبەت بۆ خۆی و بەکرێگیراوەکانی بە دەست دەهێنێ.
هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژانە بە دەیان ماشینی بارهەڵگر داربەڕووەکانی زاگرۆس بۆ شارەکانی ئێران وەکوو ئیسفەهان و تاران و قوم دەگوازنەوە.