بە هۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە جاددەی کرماشان- کۆزەران ١٣ کرێکار بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە ٣١ی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، مینی پاسێکی هەڵگری کرێکارانی وەرزیی لە جاددەی کرماشان- کۆزەران وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٣ کرێکاری وەرزیی بریندار بوون.
ئەو ١٣ کرێکارە بریندارە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان کراون و شۆفیری مینی پاسەکە و دوو کرێکاری دیکە لەو نەخۆشخانەیە خەوێندراون.
جێگای ئاماژەیە کە ساڵانە بە هۆی ماشینی کۆن و خراپ و نەبوونی رێگا و بانی ئیستاندارد و ئاوڕنەدانەوەی رێژیم لەم کارەساتانە زیاتر لە هەزاران کەس دەبنە قوربانی و رێژیم گوێ بەم رووداوە خوێناوییانە نادا و هێشتا لە ئێران نرخی ئەم ماشینە بەکەڵک نەهاتووانە بە بەراوەرد بە ماشینی باش و ئیستانداردی جیهانیی لە سەرترە .
جێ ئاماژەیە بە پێی ئاماری رێکخراوی تەندرووستی جیهانی، ئێران بۆ خراپی رێگاوبان و ماشین و بە گشتی قوربانیانی ڕوداووی هاتوچۆ لە نێوان ١٧٥ وڵاتدا پلەی ١١٣ی هەیە کە ئامارێکی مەترسیدارە و پێویستی بەوە هەیە کە کێشەی ماشینی کۆن و ڕیگاوبانەکان بەتەواوەتی چارەسەر بکرێن.